کچە کوردێک بووە یەکێک لە کەسایەتیە کاریگەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بۆیەکەم جار کچێکى هەڵەبجەیی بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

شەیدا موعتەسەم جافر، کچە چالاکوانی هەڵەبجەیی، لەناو هەزاران کەسایەتیدا، لە ریزی ۱۰۰ کەسایەتی چالاکوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆساڵی ۲۰۱٨ دەستنیشانکرا.

ناوبراو لەڕێگەى پێشکەشکردنى سیڤییەوە بەشداریکرد لە پێشبڕکێیەک بۆ دیاریکردنى ١٠٠ کەسایەتى چالاکوان لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە  ١٦ هەزار و٣٠٠ کەس سیڤییان پێشکەشکردبوو.

پێشبڕکێیەکە ساڵانە لەلایەن یەکێتی ریکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ٤٨ ڕێکخراو پێکدێت، سەرپەرشتى دەکرێت.

یەکێتی ریکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین یەکتییە لە جیهاندا بۆ ماف و ئازادیەکان و بارەگا سەرەکییەکەى لەفەڕەنسایە.

هاوکات شاجوانى کوردستانیش بۆ ساڵى ٢٠١٨ کە شەوی ڕابردوو هەڵبژێردراخەڵکى هەڵەبجەیە.



PM:02:54:21/12/2018