ژالیا سیروان شاجوانی ساڵی 2016ی كوردستان لەسەر شاجوانی نوێ، داوای كرد كه كوردستان كه‌مێك به نه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاجوانی داهاتوی كوردستان بكات.
ژالیا سیروان کە به‌شداری مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 كرد و تاجی شاجوانی به‌خشی به سانا مه‌حمود كه وه‌ك شاجوانی ساڵی 2018 ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، له لێدوانێكی بۆ میدیاکان وتی " کاتێك من به شاجوان هه‌ڵبژێردرام به‌داخه‌وه كوردستان له بار و دۆخێكی خراپ بوو و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی كه من پلانم بۆ دانا له تموحی خۆما نه‌بوو به‌ڵام هیوادارم كه شاجوانی داهاتوی كوردستان ببێته ته‌واوكه‌ری كاره‌كانم".
دەربارەی ئەو رەخنانەی رووبەرووی شاجوان و ئەویش بۆتەوە دەڵێت " هیچ كۆمێنتێكی نیه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌خنه ده‌گرن چونكه به‌لامه‌وه گرنگ نییه."