لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی كارەبای سلێمانی لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت" لە وەرزی زستاندا باری زۆر لەسەر بەشێك لە فیدەرەكانی كارەبای گەڕەكەكان دروستدەبێت و ناچار دەبین لە بەشێك لەگەڕەكەكان سەرەمحاویله دابنێن".

وتەبێژی کارەبای سلێمانی سیروان محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ سپی  و رایگەیاند" ئێستا کارەبا رۆژانە 10 بۆ 11 كاتژمێر دەدرێت بە هاوڵاتیان و، لەوەرزی‌ زستان بەهۆی‌ زیادبوونی خواستی كارەبا و كارپێكردنی ئامێرەكانی خۆگەرمكردنەوە، بارزۆری لەسەر بەشێك لە فیدەرەكانی كارەبای گەڕەكەكان دروستبووە و ئەمەش بۆتەهۆی كەمبونەوەی‌ كارەبا لە هەندێ گەڕەك".

وتەبێژی کارەبا ئاشکرای دەکات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە سەرەمحاویلەیان لە هەندێ گەڕەك داناوە، بۆئەوەی‌ فیدەری‌ كارەباكە لە بارزۆری رزگاربكات و ناچاریشن لەوكاتەدا كارەبای بەشێك لە گەڕەكەكان بكوژێنەوە.

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی رابردوو زۆر باشترە، چونكە ساڵانی دیكە لەم كاتەدا محەویلەیەكی زۆرمان دەسوتا، بەڵام ئەمساڵ لە سەدا 60 لە پار باشترین بەهۆی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كە لەسەدا 8ی داهاتی خۆمان بۆ خۆمان بێت و بەو پارەیە توانیومانە كە بەشێكی زۆر محاویلە و كەرەستە و پێداویستی بۆ ئەو شوێنانە بكڕین".

وتەبێژی کارەبا ئەوە دەخاتەروو شاری سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە سەنتەری شارەكە و پێدانی 24 كاتژمێر كارەبا، پێویستیان بە 1300 مێگاواتی كارەبا هەیە.



PM:05:08:22/12/2018