فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی قەندیل دەکەن

کەمێک پێش ئێستا فرۆکەکانى سوپاى تورکیا بۆردومانی گوندی سینەمۆکەیان کرد لە بناری قەندیل.

بەپێی زانیارییەکان، فرۆکەکانى سوپاى تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە-یان کردووە لە گوندی سینەمۆکە لە بناری قەندیل و هاوکات
 زیانێکى زۆریش بەر رەزو باخى هاوڵاتیان گەیشتووە.

محەمەد حەسەن، دانیشتوی گوندی سینەمۆکە بە "سپی" راگەیاند، بەهۆی بۆردومەنەکەی ئەمشەوی  فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژنێکی تەمەن 70 ساڵ برینداربووە.
 
هەروەها وتی،" ژمارەی فرۆکە سەربازییەکانى سوپاى تورکیا چوار فرۆکە بوون و بەهۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەراوکێ لاى دانیشتوانى گوندەکە دروست بووە".





PM:10:01:22/12/2018