بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانیان.

كەیفی عومەر، وتەبێژی گشتی نشینگەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەهۆی هاتنی كەسانی بیانی لە رۆژانی پشوی ساڵی نوێدا كارەكانی نشینگەی هەرێم راناگیرێت.

راشیگەیاند، لە ئێستادا لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دهۆك نزیكەی ٦ هەزار پاسپۆرت، و لە سلێمانی چوار هەزار و ٨٠٠، و لە هەولێر سێ هەزار پاسپۆرت تەواوبووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرنەگیراوەنەتەوە.

روونیشیكردەوە، وەرنەگرتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتییەكان كێشەی بۆ كارەكانی ئەوان دروست كردووە، و داوای لە هاوڵاتیان كرد ئەوانەی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانیان وەرنەگرتۆتەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی بكەن.



PM:01:34:23/12/2018