ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سپی میدیای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دواخرا و پێدەچێت کۆبوونەوەکە لە ساڵی نوێدا ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەکەی سپی هۆکاری دواخستنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ، هەرێمی کوردستانیان جێهێشتوە و زۆرینەشیان چوون بۆ ئەوروپا.