پۆمپیۆ داوا دەكات حكومەتی عێراق هێز ڕەوانەی سوریا بكات

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە عێراق كردووە بە مەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا سوپا بە قوڵایی ٧٠ كیلۆمەتر بنێرێتە خاكی سوریا.

ماڵپەری "سكای نیوز" بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كردووە كە هێز ڕەوانەی سوریا بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەبەستی داواكارییەكەی پۆمپیۆ بۆ ئەوەیە سوپای عێراق ئەو پۆشاییە پڕكاتەوە كە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچەیە دروستیدەكەن.

ئەمەش لە دوای دێت ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریا دەركردووە و هاوكات هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایانگەیاند، داعش هێشتا لەناو نەچووە و مەترسییە بۆ سەر ناوچەكە.




PM:01:06:24/12/2018