چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بە ئاڕاستەی مەنبەج جوڵێندران

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، ئەمرۆ گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەرەو دەوروبەری شاری منبج جوڵێندراون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، وەكو ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ی كانونی یەكەمی  هێزێكی زۆری گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەرەو دەوروبەری شاری منبج جوڵێندراون.

لەلایەكی دیكەوە، هەمزە تومەنی لە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بە میدیاكانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، لە ئێستادا هێزەكانیان پڕچەك كراون و بەرەو سنورەكانی منبج جوڵێنراون.

ئەمەش لە كاتێدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەكو توركیا سورن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات بەڵام بۆ ماوەیەكی كاتی دوایدەخەن.



PM:02:00:24/12/2018