شه‌وی ڕابردوو چەند چەکدارێک کە جلی سەربازیان لەبەردابووە، پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە خورماتوو ڕفاند و "سپی" ناسنامەی ڕفێندراوەکان ئاشکرادەکات
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دەت "سپی" کەوتووە دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چەند چەکدارێک کە جلی سەربازیان لەبەردابووە و گومان دەکرێت داعش بن دزه‌یانكردۆته ناو گونده‌كانی پاره پاره‌و جینگڵاوه و ژماره‌یه‌ك له‌گونده‌كانی دیكه‌ی ڕۆئاوای قه‌زای داقوق.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو چەکدارانە پێنج هاوڵاتی كورد به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، كه‌نعان، گۆران ئه‌حمه‌د، به‌رزان، سالم) ڕفاندووە.
هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی كێوماڵی سنوره‌كه، هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه‌و چاره‌نوسی ئه‌و هاوڵاتیه كوردانه‌ش به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.