کارگێڕی ئەنجومەنی بانگەوازو بەڕێوەبردنی کۆمەڵی ئیسلامی جەژنی سەری ساڵ و لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح رەتدەکاتەوەو داوا لەخەڵک دەکات بەشداری ئەو مەراسیم و ئاهەنگانە نەکەن، لەبەر ئەوەی چه‌ندین " ناشه‌رعی گه‌وره‌ی له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت."
دلێر گەرمیانی کارگێڕی ئەنجومەنی بانگەوازو بەڕێوەبردنی کۆمەڵی ئیسلامی، دلێر گەرمیانی به‌پێویستی ده‌زانێت موسڵمانان به‌شداری بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی نه‌كه‌ن كه به‌بڕوای ئه‌و "چه‌ندین ناشه‌رعی گه‌وره‌ی له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌و وتانه‌ی دلێر گه‌رمیانی، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)، له‌میانی كۆڕێكیدان هاتووە كه له‌لایه‌ن لقی سلێمانی رێكخراوی خوشكانی ئیسلامییه‌وه له‌سه‌ر "ساڵی نوێی زایینی له‌ته‌رازوی شه‌رعیدان" کە بۆ ناوبراو سازكراوه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌کۆڕەکەدا دلێرگەرمیانی باسی لەوەکردوه "سەری ساڵیی زایینی بۆنەیەکە کە هیچ پەیوەندی بە موسڵمانانەوە نییەو تێیدا چەندین ناشەرعی گەورە ئەنجامدەدرێت."
هه‌روه‌ك وتوشیه‌تی"پێویستە کەسی موسڵمان خۆی لێ بپارێزێت و بەشداری ئەو یادە نەکات."