لەسەر داوای سەرۆک کۆمار پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت

لەسەر داوای بەرهەم ساڵح، وەزیری بازرگانی عێراق بریاریدا بە خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦.
  ماڵپەڕی خەندانی نزیک لە بەرهەم ساڵح بڵاویکردووەتەوە وەزیری بازرگانی عیراق  هەوڵیداوە تانە لە بڕیارەکەی دادگای رەسافە بگرێت بۆ خەرجکرنی پارەی جوتیارانی هەرێم؛ سەرۆککۆمار، بەرهەم ساڵح رێگەی لەو هەوڵەی وەزیری بازرگاینی گرتووە بۆ تەمیزکردنەوەی بڕیارەکەی دادگا.

سه‌رۆك كۆمار دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات به‌ پێی یاسا و موسته‌حه‌قاتی خۆیان به‌تایبه‌ت دوای یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ دادگا، هاوكات باسی له‌ گرنگی دابینكردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان كرد كه‌ به‌ فۆڕمی خۆراك ده‌درێته‌ هاووڵاتیان. 



AM:10:06:28/12/2018