چەکدارانی سەر بە تورکیا هەڕەشەی سەربڕین لە کورد دەکەن

ژمارەیەک چالاکوانی سوریا ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوەتەوە کە ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا کە بڕیارە هاوکاری سوپای تورکیا بکەن بۆ هێرشەکەیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڕەشەی سەربڕین لە کورد دەکەن.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیە کە مێژووەکەی بۆ ٢٤ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە، ژمرەیەک چەکداری سوریا کە سەر بە تورکیان هەڕەشەی سەربڕینی کورد دەکەن لە مەنبج و تەلسپی و حسەکە.

یەکێک لەو چاکدارانە هەڕەشەی سەربڕین بە چەقۆ دەکات و بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی خەبەر ٢٤ بەشێک لەو چەکدارانە ئەندامانی ڕێکخستنی داعشیان تێدایە.



AM:10:42:28/12/2018