فراكسیۆنى بابلیوون سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ئاینیی موفتى عێراق سوننه و سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان، تۆمار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یەکی ئاگادار، ڕایگه‌یاندووه "فراكسیۆنى بابلیوون، كه فراكسیۆنێكی مه‌سیحییه سكاڵاى یاسایی دژ به هه‌ریه‌ك له مه‌هدی سومه‌یدعی، موفتى عێراق و عه‌لا مووسه‌وى، سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه تۆمار ده‌كات".
پێشتر موفتى عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاهه‌نگگێڕانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، حه‌رم كرد.
هاوكات سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه، ڕایگه‌یاند، كه "له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، له یه‌كی كانوونى دووه‌م نییه، ئه‌و مێژووه له‌لایه‌ن شا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ڕۆمانه‌وه دانراوه، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى عیساوه، گونجاو نییه".