به‌پێی ئامارێكی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا 64 هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگەی ئەورووپادا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند "ساڵى ڕابردوو نزیكه‌ى 70 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان ڕوویان لە ئه‌ورووپا كردووە. به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌و ڕێژه‌یه‌دا 35%یان گه‌نج بوون و ڕوویان له 47 وڵاتى ئه‌ورووپا كردووه".
هەروەها ڕوونیكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ڕۆیشتنى گه‌نجان گرفته، به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌یان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
ئاشكراشى كرد له ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا 274 هاووڵاتی عێراقی له ڕێگه‌ى چوونیان بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه 144یشیان بێسه‌روشوێنن، له‌و ڕێژه‌یه‌شدا 64 هاووڵاتى كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.