ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی شەش کەس دەستگیردەکات

ئاسایشی ڕۆژئاوای سڵێمانی دەستگیرکردنی شەش کەسی بەھۆی کێشانی مادەی ھۆشبەرەوە راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، کە بەکارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر ڕووی لەزیادبوون کردووەو داوا لەھاوڵاتیان کراوە ھەرکەسێکیان بینی کەگومانی ئەوەی لێدەکرێت مادەی ھۆشبەری پێیە یاخود کێشاویەتی ھێزەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاسایش دەڵێت، کە شەش کەسیان بەتۆمەتی بەکارھینانی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکردووە، کە یەکیکیان ئافرەتە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھیزەکانی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلیمانی لەماوەی یەک مانگی ڕابروو دا توانیویانە شەش کەس بەتۆ مەتی بەکار ھینانی مادەی ھۆشبەر دەست گیر بکەین کە ئیستا دا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوە تەوە پەپێی مادەی (١٤) کەتایبەتە بەبەکارھینانی مادەی ھۆشبەر وەھەروەھا یەکیک لەو شەش تۆمەت بارە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پاتڕۆلی پێ گیراوە کەئۆتۆمبیلەکەی بەمەستی کیشانی مادەی ھۆشبەکار ھیناوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی ھۆشداری دەداتە ‌ھاولاتیان کەماددەی ھۆشبەر بەراورد بەسالانی پێشوو ڕوو لەزیاد بوونە ‌و داواش لەھاولاتیان دەکات ھەر کەسیک زانیاری لەبارەی بەکار ھینەرەر یان بازرگانەوە ھەیە ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی ھەموومان بتوانین ژینگەیەکی تەندروست بۆ ھاولاتیانی خۆمان دەستەبەر بکەین.


PM:05:53:01/01/2019