بەرزان سەعید گەوهەر، نوسەر و ڕۆشنبیری دیار
نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و دەڵێت چۆن پەنجا ملیۆن کورد
ناچار دەکرێت لەگەڵ داگیرکەرانی وڵاتدا پێکەوە بژین.
بەرزان سەعید گەوهەر، کە یەکێکە لە پارتیزانە
دێرینەکانی کورد نامەیەکی ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە و داوادەکات پشتگیری و
هاوکاری دەوڵەتی کوردی بکەن.
ئەو نوسەرە ناسراوەی سلێمانی دەشڵێت ئەمە چ جۆرە
لۆژیکێکە کە ئێوە جیاوازی لە نێوان داگیرکەر و داگیرکراودا ناکەن.
ئەو پێشمەرگە دێرینە نامەکەی لە لایەن دۆنڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکاوە وەڵام دراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا کۆنگرێس هیچ وەڵامێکی نامەکەی نەداوەتەوە.