پارتی سیناریۆی یەکەمی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشكراکرد

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،سیناریۆی یەکەمی حزبەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لەوەی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکان حکومەت پێکبهێنرێت.

هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژناوانەیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختتدا تێدەپەڕێت دەبێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت. 

ئاشکراشی کرد، هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆئەو مەبەستەش 
داواشی لە لایەنە سیاسیەکان دەکەین بەبێ "بیانوگرتن" لە یەکدی و بەئامانجی بەهێزکردنی کوردستان پەلە بکەن لە دانانی بەرنامەیەک بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە پێناو باشکردنی گوزەرانی ‌هاوڵاتیان.

هێمن هەورامی لە کۆنگرەکەدا سیناریۆیەکی حزبەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاشكرا کرد و وتی، یەکێک لە سیناریۆکانمان ئەوەیە لە
گەڵ یەکێتی و گۆڕان بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن و بەرنامەی حکومەت دابڕێژن.

هەروەها وتی،"هەندێک جیاوازی لە ئەولەویاتی ئێمە و یەکێتی و گۆڕاندا هەیە بەڵام لەسەر بنەما سەرەکیەکان هاوڕاین".

هەورامی لەبارەی بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەتی نوێی هەرێم وتی، "کۆمەڵی ئیسلامی هێزێکی کاریگەری هەرێمی کوردستانە و ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان".

سەبارەت بە پرسی کەرکوکداوای کرد، کە  پرسی کەرکوک و ناوچەکانی تر بەیەکەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و تێکەڵ بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەکرێت و وتی"ئەگەر بمانەوێت پرسی کەرکوک چارەسەر بکرێت نابێت تێکەڵ بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکرێت."
 
لەبارەی هەوڵەکانی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، هێمن هەورامی وتی "عەیبەیەکی گەورەیە هەرێم سەرۆکی نییە و دەبێت لە وەرزی یەکەمی خولی پێنجەمدا ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە".





PM:02:45:02/01/2019