عادل عەبدولمەھدی سەروەت و سامانەکەی ئاشكرادەکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی لە دەستەی نەزاھە پڕکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی نەزاھەی عێراق، فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەکە فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی تایبەت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی وەرگرتووە، بەمەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق کە لە 2019 سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرا بکات.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی نەزاھەی عێراقدا هاتووە، وردبینی کراوە بۆ ئەو فۆڕمەی لەلایەن عادل عەبدولمەھدی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەستەکە و تۆمارکراوە و کۆبۆنی وەرگرتنی بۆ پڕکردووەتەوە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن دەستەی نەزاھەوە دەگیرێتە بەر.


AM:09:46:03/01/2019