پەروەردەی سلێمانی بەفەرمی یەكشەممەی کردە پشوو لە خوێندنگەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕونكردنەوە لەسەر پشووی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەدات و ئاشكراشیدەكات ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، پشووی فەرمییە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە: لەبەرئەوەی 7ی مانگ تاقیكردنەوەی وەرزیی قوتابخانەو خوێندنگەكان دەستپێدەكات، ڕۆژی یەكشەممە 6ی 1ی 2019 پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن.

وتیشی "بۆ بڕیاردانیش لەسەر پشووی فەرمانبەرانی پەروەردە، چاوەڕوانی بڕیاری حكومەتی هەرێم دەكەین و تائێستا بەفەرمی بڕیاری لەوبارەیەوە دەرنەكردووە".


PM:06:56:03/01/2019