پەروەردەی سلێمانی رۆژێکی کردە پشوو

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەبەرئەوەی رۆژی دوو شەممە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمە، یەک شەممە دەکرێتە پشووی فەرمی.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مەریوان عومەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " رۆژی دووشەممە 7ی كانونی دووه‌م، رۆژی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمە، بۆیە لەرۆژی شەممە 5ی كانونی دووه‌م، سەرجەم خوێندكاران دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكان.

حکومەتی هەرێم بە پێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە رۆژی یەكشەممە 6ی كانونی دووه‌می نەکردە پشووی فەرمی، کە رۆژی دامەزراندنی سووپای عێراقە.



PM:07:19:04/01/2019