شاباز زەمانی، گۆرانیبێژی کورد، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوەی گۆرانیە نوێکەی و هۆکاری دواکەوتنی بڵاوکردەوە
شاباز لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "ببوورن بۆ دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی بەرھەمی (جێم بێڵە)، چاوەڕوان بن لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ئەلبوومێک گۆرانی پێشکەشی ئێوەی دەکەم".
ئەو گۆرانیبێژە خەڵکی سلێمانییە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.