یەپەژە چالاکییەکانی سالێکی خۆی بڵاوکردەوە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان کە بوونەتە جێگای سەرنجی میدیا جیهانییەکان، چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی خۆیان بڵاوکردەوە.

یەپەژە رایگەیاندووە "ئیمە یەکینەکانی پاراستنی ژن ساڵی ٢٠١٨ دا بە هەموو شێوەیەک ئەرکی پاراستنی هەموو ژنان و گەلەکەی خۆی بەجێهێناوە. هێزەکانمان لە بەرخودانی سەردەمدا بە ورەیەکی پۆڵاین، ئازایانە و بڕوایەکی گەورەوە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوە. ئەو هەڵوێستە بەرخودێرەی شەڕڤانمان، پێداگریی ئێمەی بۆ سەرکەوتن دەستنیشانکرد".
لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە  "شەڕڤانەکانمان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی هەڵمەتی گەردەولولی جزیر و هەموو شەڕەکانی دژ بە داعش و هێزە داگیرکەرەکان کردووە".

ئاماری شەڕ و بەرخودانی ساڵی ٢٠١٨ی وەک یەپەژە ئاماژەی بۆ دەکات بەم جۆرەیە:
- لە شەڕی ٥٨ رۆژەی عەفریندا ٩٠٠ شەڕ روویداوە.
- لەو شەڕانەدا هەزار و ٤٢ هێرشی ئاسمانی لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە ئەنجامدران.
 - لەو شەڕانەدا ٢ هەزار و ٤٢٢ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
- لە قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەمدا ١٤٧ چالاکی ئەنجامدران.
- لەو چالاکییانەدا ٣٥٠ چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژران.
- شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا هەستاون بە ئەنجامدانی رۆڵی پێشەنگانە.
- لە قۆناغە جیاوازەکانی هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا ٤ هەزار و ٢١٤ چەتەی داعش کوژران.
- لەو هەڵمەتەدا دەیان ناوچە و سەدان گوند لە داگیرکەریی داعش رزگار کران.
- دەیان هەزار هاووڵاتی لە دەست چەتەکان رزگارکران.
- لە ساڵی ٢٠١٨ و لە شەڕ و بەرخودانی پاراستنی شکۆ و کەرامەدا ١٤٩ شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.
فەرماندەیی یەپەژە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا سەدان ژن چوونەتە ریزەکانی یەپەژەوە.



PM:06:49:05/01/2019