بەندکراوانی هەرێم لەسەر خراپی ژیانیان نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکەن

ژماەیەک لە بەندکراوانی خانەى چاکسازى گەورانى هەرێم لەسەر خراپی بارودۆخی ژیانیان نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانتاران و دەستەی مافی مرۆڤ دەکەن.

لەنامەدا ئەو بەندکراوانە باسیان لە خراپی گوزەرانیان لە بەندینخانەکە کردووەو داوایان کردووە، کە لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکرێت، وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، چەندینجار کێشەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى بەندیخانە و بەڕێوەبەرانى چاکسازى باسکردووە، بەڵام تا ئێستا بێسوود بووە.

لە بەشێکى نامەکەدا ئەوبەندکراوانە رەخنەش لە شێوازى پشکنینى کەسوکاریان دەگرن لەلایەن بەرپرسانى بەندیخانەکەوە لەکاتى سەردانەکانیاندا، دەلێن،" رۆژانى  دووشەممە و پێنجشەممە کاتێک كه‌سوكارمان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن له‌ كاتژمێر (8:40) ده‌رگای سه‌ردانیكردن ده‌کرێتەوه‌، بە چەند قۆناغێک پشکنین دەکرێت بەو هۆیەشەوەو بەهۆى درەنگ پشکنینى کەسوکاریان ژمارەیەکى زۆریان ناتوانن کەسوکاریان ببینن، چونکە لە کۆى ٣٠ ئافرەتى پشکنین تەنها ٥ ئافرەت ئەو کارە دەکەن ئەمەش بەشى ژنانى تووشى گرفت کردووە".

هەر لە نامەکەدا داوای جیاکردنەوەى بەندکراوان دەکەن بەپێى سزاى قورس و سوک لەکاتى سەردانى کەسوکاریاندا، دەڵێن ١٢٠٠ بەندکراو بوونیان هەیەو بەهۆى جیانەکردنەوەى ئەو بەندکراوانەوە زۆرجار کێشەو گرفتیان بۆ دروست بووە، دەشڵێن،  لە کوێى دوانیادا هەیە لە ژورێکى ١٠ کەسیدا ٢٠-٢٥ بەندکراو هەبێت؟.

لە کۆتایی نامەکەیاندا بەندکراوان داواشیان کردووە، کە بە زووترین کات کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.



PM:10:10:05/01/2019