لە سلێمانی کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم ئازاد کرا

وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند "ئەو کادیرەی پارتی  کە بەبێ تاوان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا".
 
عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی بە میدیاکانی حیزبەکەی ڕاگەیاند: ”ئەو کێشەیەی ھەبووە چارەسەر کراوە و ھەواڵی ئازادکردنی سەرخێڵ ئەکبەر، ئەندامی لقی چواری پارتی ڕاستە و پاش کەمێکی دیکە دێتە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتیمان".

ئەوەشی خستە ڕوو کە پێویستە بە زمانی دیالۆگ هەر حاڵەتێک چارەسەر بکرێت کە دێتە پێشەوە، چونکە ”ئەم قۆناغە ھەستیارە و ئەرکی ھەموومانە تێبپەڕێنین".

بەپێی بڕیاری دادوەری ئاسایشی سلێمانی دوای ئەوەی سەرخێڵ ئەکبەر لە کێشەیەکدا لە دادگای گەرمیان ئازادکرا، رووبەرووی دادگای ئاسایش کرایەوە، ئەم هەنگاوە بووە مایەی کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ئاسایشی هەولێر بەرامبەر ئەو کارە کادیرێکی یەکێتی دەستگیر کرد.  



PM:01:07:06/01/2019