ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٧ی کانونی دووەم، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار – كفرى دوو کرێکار گیانیان له‌ده‌ستدا.
رادیۆى ترافیكى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌لاپەڕەی تایبەتی خۆی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای (كه‌لار - كفری) نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاسۆ له‌ناحیه‌ی ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، دوو هاوڵاتی كرد به‌ژێره‌وه‌و به‌داخه‌وه ده‌ستبه‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە، کە "دوو هاوڵاتیه‌كه دانیشتووی ناحییه‌ی ڕزگارین و به مه‌به‌ستی كرێكاری له ماڵ ده‌رچووبوون، شۆفێره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌گوێره‌ی مادده‌ی (24)ی هاتوچۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه".