دەوامی فەرمانگەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بڕیارە ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران لە فەرمانگەکانی هەرێم بۆ پێنج رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا زیاد بكات و پێدانی مۆڵه‌تیش به‌ ته‌ناوب هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رۆژی یەكشەممەوە تا پێنجشەممە بڕیاردراوە دەوامی فەرمی لە هەموو فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم هەبێت و نابێت پشوو بێت.

وتیشی، لەهیچ بەش و هۆبەیەكی ناو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانیش نابێت ئیشی هاوڵاتی لەسەر مناوەبەو دەوام نەكردن و مۆڵەتی كەسێك بوەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتی تەواومان داوەتە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان، ئەو میلاكاتانەی هەیانە دابەشی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو دوو ئامانجە".

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی وتووە، "نابێت پشوو هەبێت، ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەوەشەوە ئیشی هاوڵاتیان نەوەستێت، بەڕێوەبەرەكانیش سەرپشككراون دەسەڵاتەكانیان بۆ هەردوو ئامانجی، یەكەم نەهێشتنی پشوو، دووەمیش رانەوەستانی كاروباری هاوڵاتیان بەكاربهێنن".



PM:12:16:07/01/2019