یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به هۆی پلاندانانی بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌ورووپادا، بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پلاندانانیان بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌ورووپادا، بڕیاردراوه به سڕكردنی سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی دیكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران و دوو هاووڵاتی ئێرانی.
له بەشێکی دیکەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، لەماوه‌ی ئه‌و لیستی سزایه‌دا 15 كه‌س و 21 دامه‌زراوه و رێكخراوی ئێرانی تێداتە، كه پێشتر خراونه‌ته لیستی سزاكه‌وه.
بەپێی ئەو سزایەی کە یەکێتی ئەوروپا بەسەر دەزگای هەواڵگری ئێران سەپاندوویەتی، بۆ ماوەی شەش مانگ سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی دیكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران و دوو کەس سڕدەکرێت.