وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە شاری هەولێر

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی دووەمی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان کۆبووەوەو دواتر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبونەوەیەکی دیکەی ئه‌نجامدا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەری ئەمریکا بنکە و هێزەکانیان لەهەرێمی کوردستان بەسەر بکاتەوەو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش 10ى کانوونی دووەمی 2019 کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بێنێت.


PM:05:37:09/01/2019