کەشناسێکی عێراقی ئەوە دەخاتەروو کە هەوایەکی سارد کە دەبێتە مایەی شەختە و سەهۆڵبەندان و هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.
سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای دەکات شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێنج شەممە و بەتایبەتیش لە كاتەكانی شەوەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عراق دەگرێتەوە".
ئەو پسپۆرە کەشناسی یە ڕاشیگەیاندووە " شەپۆلەكە نزمە پاڵەپەستۆی ساردی جەمسەرییە و كارگەریشی دەبێت لەسەر وڵاتی شام و توركیا و كاریگەریەكە بۆ عیراق درێژ دەبێتەوە".
سادق عەتیە لە کۆتایی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بۆ خوار سفری سەدی و لەهەمان كاتدا شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای موسڵ-یش تەرزە دەبارێت".