گەرمیان...گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا. 

لە راگەیەندراوێکدا عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانوونی دووه‌م، لە قەزای کفری هاوڵاتیەک بەناوی (موراد سابر حه‌سه‌ن) لەدایکبوی 1991 لەسەربانی ماڵی خۆیان تەزوی کارەبا لێیدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەئەنجامدا ئه‌و هاوڵاتییه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار".



AM:11:54:10/01/2019