بەرپرسێکی پەنتاگۆن رەتیدەکاتەوە هیچ سەربازێکیان لە رۆژئاوا پاشەکشە پێکردبێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، رەتیدەکاتەوە هیچ سەربازێکیان پاشەکشەپێکردبێت لە سوریاو دەڵێت" تەنها هەندێک کەلوپەلی سەربازیمان گواستۆتەوە".

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پریش لەزاری بەرپرسێکی پەنتاگۆنەوە کە ناوەکەی بڵاونەکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان هیچ سەربازێکیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا پاشەکشەپێنەکردووە، بەڵکو ژمارەیەک سەربازیان لەو وڵاتە زیاد کردووە تا بەشداری لە پرۆسەی پاشەکشەکەدا بەشداربن.
ئەو بەرپرسەی پەنتاگۆن ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک کەلوپەلیان گواستۆتەوە لە رۆژئاوای سوریا.

لە دیسەمبەری ٢٠١٨ ترامپ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئۆردوغان بڕیاری پاشەکشەی سەربازەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەرکرد.



PM:07:29:11/01/2019