پارێزگاری ئامه‌د له
چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و گوندێكی شارەكە قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆی راگه‌یاند، پۆلیس و
ئاسایش ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ست پێكردووە.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی
پارێزگاری ئامه‌د، له ناوچه‌كانی كۆجه كۆی، هازرۆ، لیجه، هه‌روه‌ها 20 گوندی سه‌ر
به‌و ناوچانه، قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه..
پارێزگاری ئامه‌د له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
ئاماژه‌ی داوه، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نن،
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام هاووڵاتیان نیگه‌رانن
له‌وه‌ی ئه‌وان ببنه قوربانی شه‌ڕ.