وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانوونی دووەمی 2019، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەرێمی كوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە محەمەد جەواد زەریف كرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێكی بازرگانی دوای گەشتی بۆ بەغدا هاتۆتە هەرێم و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە.



AM:09:14:15/01/2019