رێكخراوی یونیسێف رایگەیاند، کە 15 منداڵی ئاواره‌ی سوریای به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی سكای نیوزی عه‌ره‌بی، بڵاویکردەوە، رێكخراوی یونیسێف-ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان کە رێكخراوێكی تایبه‌ته به منداڵان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناو خاکی سوریا 15 منداڵی ئاوارە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێکخراوەکە گیان لەدەستدانی ئەو منداڵانەی بۆ ئەو شەپۆلە سەرما توندە گەڕاندوە، کەلە ماوەی چەند رۆژی رابردودا روی لەو وڵاتە کردبوو.
بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌نده‌ره‌كانی ته‌رتوس و لازقیه‌یان داخستوه، هەروەها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌وتونه‌ته حه‌وزی رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه سوریا و ئوردن و لوبنان و فه‌له‌ستین، روبه‌ڕوی گه‌رده‌لول و زریانێكی نوێ ده‌بنه‌وه.