ئاژانس: لەسەر كونكردنی بۆرییە نەوتەكە بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی هەولێر دوورخرایەوە

لەسەر دۆسیەی كونكردنی بۆرییە نەوتەكە، بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی هەولێر لەكارەی دوورخرایەوە و بڕیاریشە چەندین فەرماندەی لەشكری و بەرپرسی دیكەی ئاسایش لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە.

رۆژنامەی "ئاژانس" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردەوە كە لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە عەمید حەمزە موحسین ناسراو بە "هێرش" كە  بەرپرسی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێر بووە، لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و نێردراوەتە ماڵەوە.

روونیشیكردەوە كە دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسەی ئاسایش پەیوەندیی بە دۆسیەی كونكردنی بۆرییە نەوتەكانی سنووری هەولێرەوە هەیە و بڕیاریشە چەندین بەرپرسی دیكەی سەربازی و ئەمنیی لەسەر هەمان دۆسیە لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە.

پێشتریش چەندین ئەفسەر و بەرپرسی باڵای ئەمنی هەولێر بە تۆمەتی بە كونكردنی بۆری نەوت و بە قاچاخ بردنی  دەستگیركراون.




AM:11:38:16/01/2019