دوای سێ ساڵ لە پەناگیری لە کۆتاییدا دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگایان دا بەکەسوکارەکەی بیبینن، لەیەک لێدوان لەسەر بینینە، سزا تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند" هیوای سەرکەوتنی بۆ هەدەپە خواستووە".
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئۆجه‌لان ته‌نیا دوو رسته قسه‌ی كردووه و له باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌و باشه هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان هیوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ هه‌ده‌په خواستووه".
دوای چەندین جار داواكاری رۆژی شەممە 12/1/2019، محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی چاوی بە ئۆجەلان كەوت. دوای دیدارەكەش هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری ئۆجەلان بڵاوكردەوە و ئەو دیدارەی بە یاریی و شەڕی دەروونی دەسەڵاتدارانی توركیا ناوبرد.
مانگی سێی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا ئەنجام دەدرێت.