ڤیدیۆ:کۆریای باشوو بە یەکەم و چین بە دووەم گەیشتە قۆناغی شازدە



ئەمڕۆ لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩ کە یاریەکانی لە وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی ئەنجام دەدرێت، دوو یاری ئەنجامدراو تێیدا هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و چین لە گروپی سێیەم بە یەکەم و دووەمی گەیشتنە قۆناغی شازدەی خولەکەو هەڵبژاردەی قیرقزستانیش پلەی سێیەمی پێبڕا.

کۆریای باشوور توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکست بە چین بهێنێت وبە ٣ بردنەوەو ٩ خاڵ و یەکەمی گروپەکەی بگاتە قۆناغی داهاتوو.
گۆڵەکانیش " هوانگ و کیم تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە کیرقیزستان توانی بە بردنەوەی ٣-١ لە فلیپین پلەی سێیەمی وەربگرێت و  هەلی ئەوەی هەیە بە سێیەمی بگاتە قۆناغی شازدەو فلیپینیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

ریزبەندی گروپەکە:

1-    کۆریای باشوور ٩ خاڵ
2-    چین٦ خاڵ
3-    کیرقیزیا ٣ خاڵ
4-    فلیپین سفر





PM:06:43:16/01/2019