رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات، دوناڵد تره‌مپ پرسیارێكی به‌جێ له نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت"نانسی پێلۆسی بۆچی پاره وه‌رده‌گرێت له‌كاتێكدا حكومه‌ت له‌شه‌تداون-دایه".
لەهه‌واڵێکدا رۆژنامەی واشنگتۆن تایم باس له‌وه‌ده‌كات، شه‌تداونی به‌شێك له‌حكومه‌ت پێیناوه‌ته رۆژی 26ه‌مینه‌وه و رۆژی 16ی جێنیوه‌ری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-یش به‌توێتێك پرسیارێك له نانسی پێلۆسی ده‌كات و ده‌ڵێت:"بۆچی نانسی پێلۆسی پاره وه‌رده‌گرێت له كاتێكدا خه‌ڵك ئیشیش ئه‌كات و پاره‌ش وه‌رناگرێت؟".
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: "پێلۆسی و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگرێس تا ئه‌م ساته مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌رگرن، له‌كاتێكدا 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری فیدراڵ مووچه‌یان نییه، به‌شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی ساڵانه‌ی پێلۆسی 223 هه‌زار و 500 دۆلاره".
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ 400 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك مانگانه مووچه‌كه‌ی ئه‌به‌خشێته چه‌ند شوێنێكی جیاوازی حكومه‌ت.
له رۆژی 22 ی دیسێمبه‌ری 2018 وه تا ئه‌مڕۆ 16ی جێنیوه‌ری، سه‌رۆك تره‌مپ به‌شێك له‌حكومه‌تی ئه‌مریكای شه‌تداون كردووه له‌به‌رامبه‌ر رازی نه‌بوونی دیموكراته‌كان به‌رامبه‌ر جێكردنه‌وه‌ی 5 ملیار دۆلار له‌میزانییه‌ی 2019 بۆ دروستكردنی دیواری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: واشنگتن تایم، رۆژی 16ی جێنیوه‌ری