نرخی غازی ماڵان بەرزبوویەوە

بە هۆی کەمکردنەوەی بڕی غازی دابەشکراو  بەسەر غازفرۆشەکاندا لە هەولێر نرخی غاز بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە زارای غاز فرۆشانەوە بڵاویکردووەتەوە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا کارگەکانی غاز ڕۆژانە ٨٠ بۆ ٩٠ بوتڵ غازیان پێدەدان بەڵام ئێستا  کەمکراوەتەوە بۆ ٢٠ بۆ ٤٠ بوتڵ غاز.

لە ئێستادا غازی بازرگانیش دەفرۆشرێت کە نرخەکەی١٠هەزار دینارە و لەکاتێکدا ئەو غازەی کە پێشتر لە کۆڵانەکاندا دەفرۆشرا نرخەکەی ٧هەزارو ٥٠٠دینار بوو.



AM:10:20:18/01/2019