به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو سه‌رچاوه ئاوییەکانی هه‌رێم رایگەیاند، ٢٤٠ بەنداو ٨ ملیار دۆلار ئاسایشی ئاوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ٣٠ ساڵ ده‌سته‌به‌رده‌كات دەشڵێت "بەنداوی دەربەندیخان مەترسی رووخانی نیە بەڵام کێشەی هەیە و ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادی کردووە".
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو سه‌رچاوه ئاوییەکانی هه‌رێم رایگەیاند، به‌نداوی دەربەندیخان چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه، كێشه له لەشی به‌نداوه‌كه و لێكترازان له‌نێوان سه‌ررێژ و سمی به‌نداوه‌كه هەیە، له‌وێ دابه‌زینێك هه‌یه كه ده‌گاته ٤٨ سانتیمه‌تر و ره‌نگه زیاتریش بێت، درز و شکان و شتی دیكه‌شی هه‌یه تا توێژینه‌وه ته‌واونه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ده‌رناكه‌ون.
ڕاشیگەیاندوە، به‌نداوەکە مەترسی رووخانی نیە بەڵام ته‌واو سه‌لامه‌ت نییه و كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆی ته‌رخانكردبوو سه‌ره‌تا بۆ كاری خزمه‌تگوزاریی راوێژكاری بوو، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نەگەشتون بە ڕێکەوتن و‌ئێستا ده‌یانه‌وێت به توانای ناوخۆی خزمه‌تی راوێژكاریی بكرێت، دوای كێشه‌كان دیاری بكرێت، بۆیه ئه‌مساڵ و ساڵی ئاینده‌ش ناتوانرێت وه‌كو پێویست ئاوی ته‌واو له به‌نداوه‌كه هه‌ڵبگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان زۆر زیادیكردووه، ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ باریوە له ٣٠ ساڵی رابردوو رووینه‌داوه، له ئه‌مساڵدا نزیكی یه‌ك ملیار مه‌تر سێ جا ئاوی گلداوه‌ته‌وه.
ڕوونیشکردووەتەوە، له‌هه‌رێمی كوردستان ١٧ به‌نداو هەیە، ٣ دانەی گه‌وره و ١٤ به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ندن و قه‌یرانی دارایی دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێكی راگرتووه، ٢٤٠ بەنداو ٨ ملیار دۆلار ئاسایشی ئاوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ٣٠ ساڵ ده‌سته‌به‌رده‌كات.
بەنداوی دەربەندیخان دەكەوێتە قەزای دەربەندیخان بە دووری ٦٦ كلم باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی، ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٦١ دروستكراوە و توانای گلدانەوەی دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.