سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆیان کردووە لەبارەی زیادكردنى بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى 2019ی عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى كانوونى دووه‌م، نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی کۆبووەتەوەو گفتوگۆیان كردوە له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه و دابه‌زاندن و كه‌مكرنه‌وه‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كی.
ئەوەش هاتووە، کە کەمکردنەوەی کورتهێنانەکە بەومەرجە بێت، کە كارنه‌كاته سه‌ر جوڵه‌ى وه‌به‌رهێنان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كاركردن بۆ گه‌نجان.
نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوهۆکراوە لەسەر دابینكردنى پێویستییه‌كانى ناوچه ئازداكراوه‌كانى ژێرده‌ستى داعش و پێویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له بودجه‌ى 2019.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حه‌لبوسى جه‌ختیكردەوه له‌سه‌ر ئەوەی کە كاربكرێت له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌دۆسێى گواستنه‌وه‌ى پاره له وه‌زاره‌تى دارایی به‌ومەرجەی، کە بگونجێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووە، كه كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڕگه‌كانى بودجه و په‌سه‌ندكردنى به‌زوترین كات.