سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وتەبێژێکی کوردیش دەستنیشان دەکات

لەگەڵ هەبوونی وتەبێژێکی بۆ عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆکی هەرێم وتەبێژێکیش بۆ کاروباری هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات.

حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاندوە "لە پۆستی وتەبێژی رەسمی سەرۆکایەتی کۆمار لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوم".

حەسەن جیهاد، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لە پەرلەمانی  عێراق و رایگەیاندووە" لەمەودوا دەربارەی کار و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لێدوان بۆ سەرجەم میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەدات".

ئاماژەی بەوەشدا کە لوقمان فەیلی وەک وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار دەمێنێتەوە کە لێدوان بۆ میدیا عەرەبییەکان دەدات. 



PM:01:46:22/01/2019