ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی عێراق:
لیوای سەرۆک کۆمار جێگەی دژە تیرۆر ناگرێتەوە

بە پێچەوانەی میدیا کوردیەکانەوە، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق له‌ كه‌ركوك به‌ لیوای 61 فیرقه‌ی تایبه‌ت ئاڵوگۆڕ كراوه‌، ئه‌و هێزانه‌ به‌ لیوای سه‌رۆكایه‌تی جێگه‌یان ناگیرێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە " ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق كه‌ هێزه‌كانی بژارده‌ٍی له‌خۆگرتوه‌ به‌ ئه‌ركێكی تایبه‌ت راسپێدراوه‌ و زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌شداره‌ له‌ دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌ركوك و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردوه‌ و له‌ چه‌ندین پرۆسه‌ی ئه‌منیش له‌ كه‌ركوك به‌شداریی كردوه‌، بۆیه‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ هه‌یه‌و لەو پاریزگایە دەکشێتەوە".

له‌ درێژەی بەیانەکەدا هاتووە ' له‌چوارچێوه‌ی جموجوڵی به‌رده‌وامی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كاندا، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه‌ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ركوك به‌ یه‌كه‌كانی لیوای 61 له‌ فریقه‌ی تایبه‌ت ئاڵوگۆڕپێ بكرێت".

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە" ئه‌و لیوایه‌ به‌شێك نییه‌ له‌ لیوای سه‌رۆكایه‌تی كه‌ هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن وایان ئاماژه‌ بۆ كردوه‌، به‌ڵكو لیوای ناوبراو پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی فراوان له‌ پارێزگای كركوك ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی پیاده‌كردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ پێی سپێردراوه‌ به‌پێی پلانێك كه‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆی داڕشتووه‌.

میدیاکانی کوردستان لە هەواڵەکانی ئەمڕۆدا بڵاویانکردەوە لەگەڵ پاشەکشەی ئەو ‌‌هێزەی دژە تیرۆر لیوایەکی سەرۆک کۆمار کە ژمارەیەکی بەرچاویان کوردە شوێنیان دەگرنەوە.



PM:11:41:23/01/2019