فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان ئیدانەی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت: "بە تووندی ئیدانەی ئەو بۆردوومانە دەکەین و پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆردوومانه‌کان، ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوندنشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی".
دەقی راگەیەدراوەکە:
راگه‌ێنراوێک له فراکسیۆنی پارتیه‌وه
به‌داخه‌وه جارێکی‌تر بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو هاوڵاتی شه‌هیدبوون و دوو کەسی دیکەش بێسه‌رو شوێنن.
وێڕای سه‌ره‌خۆشی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هیوای دیاربوونی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ده‌خوازین، جارێکی‌تر ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان ده‌که‌ینه‌وه‌که، بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگری به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆردوومانه‌کان ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوند نشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی.
فراکسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٣/١/٢٠١٨