بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە چوار هاوڵاتی لە ئامێدى گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی شەوی رابردوی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە قەزای ئامێدی چوار هاوڵاتی سیڤیل گیانیان لەدەستدا. 

 بەپێی زانیارییەکانی "سپی" بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیاوە 
لە گەلی رەشاڤەی سەر بە دێرەلووک چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، كە دووانیان پێشمەرگە بوون، هاوكات چارەنووسی دوو هاووڵاتی دیكەش بە نادیاری ماوەتەوە.

هەروەها سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە مەدەنی بوون و، دوو کەسیان خەڵکی شیلادزێ و دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی ئامێدی بوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان ناوی شەهیدەکان بریتین لە" ئازاد شاهین، ئازاد مەجید سەیفۆ، ڕێدار محەمەد تاهیر، واحید عەبدولقادر".




AM:10:58:24/01/2019