مەسعود حەیدەر بووە ڕاوێژکاری بارزانی

میدیای فەرمیی پارتی بڵاویکردەوە مەسعود حەیدەر پەرلەمانتارى پێشووی فراکسیۆنى گۆڕانی بووەتە ڕاوێژکاری بارزانی.

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتارى خولى سێیەمى پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنى گۆڕان، وەکو ڕاوێژکاری بارزانی لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی پارتی داوە.

مەسعود حەیدەر پێشتر پەرلەمانتارى خولى سێیەمى پەرلەمانى عێراق بووە لەسەر فراکسیۆنى گۆڕان و، لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان مەسعود حەیدەری لە ڕیزەکانی دوورخستەوە.

دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ وەکو ئەندامی شاندى دانوستانکارى پارتى بۆ کاندیدى سەرۆک کۆمارى عێراق سەردانی بەغدای کرد، بەڵام لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ڕەتیکردەوە بوبێت بە پارتی


PM:06:15:24/01/2019