ژمارەیەک پێشمەرگە دژی NRT لە بەردەم کەناڵەکەدا خۆپیشاندان دەکەن

لەسەر بڵاوبوونەوەی لێدوانێک لە بارەی هێزەکانی پێشمەرگەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ژمارەیەک پێشمەرگەی لە بەردەم کەناڵەکەدا خۆپیشاندان دەکەن.

ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین لە بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا خۆپیشاندان دەکەن و چەند دروشمێکیان بڵاوکردووەتەوە و لە یەکێک لەو دروشمانەدا نوسراوە "پێشمەرگە سومبولی خەباتە و سوکایەتی کردن بە پێشمەرگە سوکایەتییە بە میللەتی کورد".

کەناڵی ئێن ئاڕ تی خۆی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە دەکات و تا ئێستا بە فەرمی داوای خۆپیشاندەران ڕوون نییە.




AM:10:35:25/01/2019