فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە ده‌وڵه‌تی تورکیا دەکات کۆتایی به تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان بگه‌ڕێنێته‌وه خاکی وڵاتەکەی.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە تیایدا فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆسەر خۆپیشاندەرانی ناحیەی شیلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك دەکات و ئاماژە بەوەدەکات،" ئه‌رکی حکومه‌تی عێراقه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سنوره‌کانی کوردستانی باشور بپارێزێت، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن و پابه‌ندبوون به مافی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا".
دەقی راگەیەندراوەکە:
به‌هۆی بوردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا له ماوه‌ی ڕابردودا، ده‌یان هاونیشتیمانی بووه به قوربانی، له کاردانه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا، ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی ناحیه‌ی شیلادزێ سەرتا بەڕێپێوانی ھێمنانەو دواتر هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سوپای تورکیا .
به‌داخه‌وه له‌و هێرشه‌دا هاوڵاتیه‌ک شه‌هیدو ژماره‌یه‌ک بینداربوو، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هید حسێن ڕێکانی ده‌که‌ین، هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین..
داواکارین ده‌وڵه‌تی تورکیا کۆتایی به تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه خاکی تورکیا .
ئه‌رکی حکومه‌تی عێراقه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سنوره‌کانی کوردستانی باشور بپارێزێت، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن و پابه‌ندبوون به مافی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا.
بۆردومان و شه‌ڕ و کوشتن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا ناکات و ته‌نیا ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیادده‌کات.
لە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وەک ھێزێکی مەدەنی ، پێمانوایه ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا ته‌نیا گفتوگۆی ئاشتیه.
فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان.
٢٠١٩/١/٢٦