ناوەرۆکی پەیوەندیە تەلەفونییەکی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتی وەرگیراون، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە کە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر ئەو ھێرشە گرتووەتەبەر کە لە ئەنجامی گێرەشوێنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سەر بە سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و لێکۆڵینەوەیان لەمبارەیەوە دەست پێکردووە.

دوێنی شەممە ٢٦ ی کانوونی دووەم لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومانكردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو، دواترژمارەیەک لە خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت،بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و 10ی دیکەش برینداربوون.



AM:09:06:27/01/2019