بڕە پارەیەک بۆ کوردانی ئێزدیی تەرخان دەکرێت

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕە پارەیەک بۆ کوردانی ئێزدیی رزگاربووی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27-1-2019، نەوفەل بەها موسا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ژنانی ئێزدی رووبەڕووی کارەسات بوونەتەوە و ئێمە لەگەڵیان دەبین.

نەوفەل بەها موسا هەروەها رایگەیاندووە، کە لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ هەر کەسێکی ئێزدی تەرخان کراوە، کە لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگاری بووە.

لە مانگی 8ـی 2014، چەکدارانی داعش هەزاران ژن و منداڵی کوردی ئێزدییان رفاند و دواتریش ژمارەیەکی زۆری ئەو ژن و منداڵانە رزگار کرانەوە و تا ئێستاش چەندانی تریان لەژێر دەستی داعشدان.




PM:04:44:27/01/2019